ئاراس جەنگی: بۆ گۆڕینی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی پشتگیری بافڵ تاڵەبانی دەكەم

ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان كە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵپەسێردرا پەیامێکی بڵاوكردەوە و پشتگیری بافڵ تاڵەبانی دەكات بۆ گۆڕینی سەرجەم سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی.

ئاراس شێخ جەنگی برای لاهور جەنگی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەر لەچەند رۆژێك هەڤاڵ بافڵ لە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک خوێندکار و ڕۆژنامەنوسدا لەبارەی دۆخی حیزبەکەی و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتیەکەی هەندێک قسەی کرد، بەڵێ من هەموو پشتگیریەکی دەکەم، چونکە ئەمانە بە ڕاستی سەلماندیان کە هیچیان لەو ئاستەدا نین ببن بە سەرکردایەتی یان مەكتەبی سیاسی یەکێتی".

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە بافڵ دەکەم لەوە زیاتر قسەیان لەسەر بكات و راستیەكان دەربخات، بەڵكو دەستبکات بە گۆرینیان، من پشتگیری دەکەم بۆ گۆڕینی هەموویان، چونكە لە ئاست پێویستی قۆناغەكە نین.


AM:11:36:03/12/2021