بەیانی ئەمڕۆ کاسبکارێک لە باخی شار لە هەولێر کەوتە بەر دەستڕێژی گولـلە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ کاسبکارێک لە باخی شار دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و٥ گولـلەی بەر جەستەی کەوتووە و دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
دوای رووداوەکە ئاسایشی هەولێر لەمبارەوە رایگەیاندووە" بکوژەکە دەستگیر کراوە و لەگەڵ کوژراوەکە خزمن و کێشەی کۆمەڵایەتیان لەگەڵ یەکدی هەبووە".