مستەفا کازمی داوای سوود وەرگرتن لە ئەزمونی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی داوای سود وەرگرتنی لە ئەزمونی کارەبای هەرێمی کوردستانی کردووە.

ئەمڕۆ هەینی٣ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی کۆبونەوەی لەگەڵ کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێم داوای کردووە، وەزارەتی کارەبای عێراق لەبواری بەرهەمهێنان و پرۆژەی پێوەری زیرەک سود لە ئەزمونی هەرێمی کوردستان وەربگرن لە پێناو باشترکردنی دۆخی هاوڵاتیان، پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن.

هەروەها وەزیر کارەبای هەرێم ئامادەیی بۆ پاڵپشتی وەزارەتی کارەبای عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو حکومەت دەربڕیوە، داوای پاڵپشتیی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا لە ناوچەکانی مادەی ١٤٠ کردووە.



PM:02:03:03/12/2021