پارێزگاری هەولێر: زۆر بەتووندی ئیدانەى ئەو پەلامارەى تیرۆرستییەى تیرۆرستانى داعش دەکەین

پارێزگاری هەولێر لە راگەیانراوێکدا باسی لەوەکرد، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش ١٣ پێشمەرگە وهاوڵاتی بوونە قوربانی.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی ٣ی کانوونی یەکەم رایگەیاند "زۆر بەتووندی ئیدانەى ئەو پەلامارەى تیرۆرستییەى تیرۆرستانى داعش دەکەین، داواکارین زۆر بەخێرایی پەلەبکرێت لە گرتنەبەرى ڕێکارى پێویست بۆ بەهێزکردن و تۆکمەکردنى هەماهەنگیی نێوان هێزى پێشمەرگەى کوردستان و سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە هەیە".



PM:02:21:03/12/2021