"كورد یەكلایی بووەتەوە سەرۆك كۆمار كێیە"

پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات: پەرلەمانتارانی سەرجەم لیستە كوردستانییەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی‌ دانیشتنی‌ سبەی‌ پەرلەمانی‌ عێراق دەبن‌و ناوی سەرۆكی عێراقیش دیاریكراوە، بەڵام تا سەرۆك وزیران دیاری نەكرێت كورد ئاشكرای ناكات.

لەلێدوانێكیدا بۆ سپی میدیا، رێزان دلێر پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی یەكێتی دەڵێت: نوێنەرانی كورد كە 62 پەرلەمانتاری لیستە جیاجیاكانە، سبەینێ بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەكەین.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ناوی سەرۆك كۆماریش كە پشكی كوردە ئامادەیە، بەڵام تا سەرۆك وەزیران كە لەهاوپەیمانی شیعەیە، ناوەكەی ئاشكرا نەكرێت، ئێمە ناوی سەرۆكی عێراق ئاشكرا ناكەین.

ئەو پەرلەمانتارە بەدووری نەزانی كە لەدانیشتنی سبەینێدا هاوشێوەی دانیشتنی پێشوو ناگەنە هیچ ئەنجامێك‌و "رەنگە ناچار بین سەرۆكێكی كاتیی بۆ پەرلەمانی دیاری بكەین كە هەر سێ لیستی شیعە‌و كورد‌و سوننە دەگەنە تەوافوق لەسە ردیاری كردنی پۆستی سەرۆك وەزیران‌و سەرۆكی پەرلەمان‌و سەرۆك كۆماری عێراق".



PM:03:41:12/07/2014