وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دوای سێ مانگ لە شەپۆڵ و هەڵکشانی سێیەمی کۆڕۆنا ڕێژەی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە بۆ نزمترین ئاست دابەزی".
ئێوارەی ئەمڕۆ سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" دوای سێ مانگ له شه‌پۆڵ و هه‌ڵكشانی سێیه‌می كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مینجار كه‌مترین ڕێژه و ژماره‌ی توشبون و مردن تۆماركراوه له ماوه‌ی (٢٤) كاتژمێری ڕابردوو".
ئەوەشی خستەڕوو، ته‌مه‌نی (١٢) ساڵی به‌سه‌ره‌وه ڤاكسینیان پێ ده‌ده‌ین، هه‌ندێك به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه زۆر به‌ڕێكوپێكی هه‌موو مامۆستایان و خوێندكارانی سه‌رووی ته‌مه‌ن (١٢) ساڵیان ڤاكسین كردوه كه جێگای ده‌ستخۆشیه، بڕیاری وه‌زاره‌تیشمان بۆ پێدانی ژه‌می زیاده‌كی به‌هێزكه‌ر (سێیه‌م) چوه‌ته باری جێبه‌جێكردن.
وه‌زیری ته‌ندروستی هەرێم باسی لەوەشکردووە، هیوادارین ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی تا ئێستا خۆیان و خانه‌واده‌یان ڤاكسین نه‌كردوه به‌زوترینكات سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی ڤاكسین بكه‌ن وه‌ك ئاماده‌كاریه‌كی گرنگ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی پێشبینیكراوی ئه‌م زستانه تاوه‌كو توشی نه‌خۆشی كۆرۆنا و داخڵبونی نه‌خۆشخانه و خوانه‌خواسته توشی مردن نه‌بن.