لهدایكبوونی بڕیاردا
تائێستا داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ نەكراوە
ئەمرۆ 12ی تەمموز، ساڵیادی لەدایكبوونی بڕیارە حەسەنە كە لەخۆپیشاندانی رۆژی 2/1/2014 بەگوللەی هێزەئەمنییەكان لە سەیدسادق گیانی لەدەستدا. ئەمەش لەكاتێكدا تا ئێستاش بەڵێنی بەرپرسانی هەرێم جێبەجێ نەكراوە.
بەوتەی یەكێك لەهاوڕێكانی بڕیار حەسەن شهوی خۆپیشاندانهكهی سهیدسادق وتبووی: دهبێت بهیانی سهیدسادق بكهینه بهههشت. بڕیار بهئاواتهوه بوو خزمهتی شارهكهی بكات و بهجوانترین خزمهتگوزارییهوه بیبینێت. بەڵام بۆ بەیانیی ئەو شەوە بڕیار لەخۆپیشاندانێك كە خەڵك بۆ خزمەتگوزاریی زیاتر لەشارەكەیان سازیاندابوو، بڕیار حەسەن كوژرا.
ئەمەش لەكاتێدایە تا ئێستاش ئەو بەڵێنانەی بۆ خزمەگوزاریی سەیدسادق لەلایەن بەرپرسانەوە درا هیچ جێبەجێ نەكراوە.
PM:04:12:12/07/2014