شاناز ئیبراهیم: بە زووترین کات بکوژی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیر بکەن

شاناز ئیبراهیمئەحمەد ڕایگەیاند "پێویستە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بە زووترین کات بکوژی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیر بکەن".


 

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی کانونی یەکەم، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی یەکێتی لە سلێمانی لەپرسەنامەیەکیدا بەهۆی کوژرانی نەقیب محەمەد لەتیف، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانی سلێمانی، داوای لە دەزگا ئەمنییەکان کرد بکوژی ئەو ئەفسەرە دەستگیر بکەن کە لەکاتی ئەرکدا کوژرا و بە سزای یاسایی خۆی بگەیەنن.

دەقی پرسەنامەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی نەقیب (محەمەد لەتیف عەبدولکەریم) ئەفسەر لەنوسینگەى رۆژهەڵاتی سلێمانی سەر بەبەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانم پێگەیشت کەلەرووداوێکی تەقەکردندا و لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی یاسایی خۆیدا لەشارى سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەى سەربەرزى ئەفسەرى کۆچکردوو دەکەم، هیواى زووچاکبونەوەش بۆ هاوڕێ پۆلیسەکانی تری دەخوازم کەبەهۆى ئەو رووداوەوە برینداربوون، داواش

لەدەزگا ئەمنیەکانی پارێزگاى سلێمانی دەکەم هەرچی زووە ئەو تاوانبارە دەستگیربکەن و بەسزاى یاسایی خۆی بگەیەنن.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

 

کارگێڕى مەکتەبى سیاسی و سەرپەرشتیارى مەڵبەندی ١ى رێکخستنی سلێمانی

 

 


 

 

 

 



 

 



PM:02:10:05/12/2021