بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم
جارێکی تربایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و گردبوونەوە و داوای پێدانی دەرماڵە دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە٦ی کانوونی یەکەم، بەشێک لە خوێندکارانی
زانکۆکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و راپەڕین و کۆیە بە مەبەستی داواکردنی مافەکانیان و
پێدانی دەرماڵەکانیان لەبەردەم زانکۆکانیاندا دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و بایکۆتی
ھۆڵەکانی خوێندیان کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بۆ ماوەی چوار ڕۆژ
خوێندکارانی بەشێک لە شارو شارۆچکەکەنی هەرێم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای
پێدانی دەرماڵی خوێندنەکەیان دەکرد، هەر بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان
خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، خۆپیشاندەران دوای چوار ڕۆژ لە
بەردەوام بوونی خۆپیشاندان و داواکردنی دەرماڵەکانیان، هێزە ئەمنییەکان بەگازی فرمێسک ڕێژ و تەقەکردن و گەرتنی خوێندکاران و بەکارهێنانی توندو تیژی، بڵاوەیان بە
خوێندکارانی خۆپیشاندەر کرد.