سەرۆکى هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆرستانی داعش" و تێكشكاندنیان، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی سه‌ربازیی تۆكمه له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی كرد كه تیایدا جێگرانی سه‌رۆك، وه‌زیرانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و فه‌رمانده باڵاكانی پێشمه‌رگه و به‌رپرسی میحوه‌ره‌كان به درێژاییی به‌ره‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ "تیرۆرستانی داعشدا"، به‌شدار بوون، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارو‌دۆخی سه‌ربازی و به‌ره‌كانی به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسه‌نگێران و تیایدا فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌كان و پێداویستییه‌كانیان خسته‌ڕو، هه‌روه‌ها وه‌ز‌یری پێشمه‌رگه‌ش باسی له پلان و ورده‌كاریی هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی "تیرۆرستان" و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوپاتكرایه‌وه "تیرۆرستان" سود له‌و بۆشایی و كه‌لێنه وه‌رده‌گرن كه له ناوچه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراقدا هه‌یه و تیرۆستان بۆ هێرش و په‌لاماردان ده‌یقۆزنه‌وه و لێیانه‌وه دزه ده‌كه‌ن تا له‌و سنوره په‌لاماری پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه بده‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانیدا كه بۆ دۆخی هه‌نوكه‌یی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌په‌له پێداویستییه خێراكان، بۆ داهاتوش پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه دابین بكرێن و فه‌رمانده و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ڕاسپارد به خێرایی دۆخی به‌ره‌كان و خاڵه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ "تیرۆرستان" ڕێكبخرێنه‌وه و كه‌موكوڕی و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه، له سه‌رتاسه‌ری میحوه‌ره‌كانیش ئه‌وپه‌ڕی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه به خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، دوژمن ده‌به‌زێت و له‌ناوده‌چێت.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی خه‌ڵكی كوردستانی دڵنیا كرده‌وه كه پێشمه‌رگه به هه‌موو توانایه‌ك به‌رگرییان لێده‌كات و سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه دابین ده‌كه‌ن.