کەمێک پێش ئێستا بافڵ تاڵه‌بانی لە نوێترین بڕیاریدا، بڕیاریدا به ھه‌ڵپه‌ساردنی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان و سه‌رجه‌م كار و چالاكییه رێكخراوه‌ییه‌كان.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتی، پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە، بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا بە ھەڵپەساردنی مەکتەبی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەرجەم کار و چالاکییە رێکخراوەییەکانیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە تا ئەو کاتە جێبەجێدەکرێت کە ھەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکرێت، کە لە خزمەت داخوازی و خواست و بە دیھێنانی مافی خوێندکارانی کوردستان بن.
ماوه‌ی دوو رۆژه خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی سنوری شاری سلێمانی و دەوروبەری به‌مه‌به‌ستی خەرجکردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه.