خوێندكارانی ناڕازی: سبەینێ لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی كۆتاییمان ڕادەگەیەنین

خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنن" سبەینێ سەرجەم دەرگاكانی زانكۆی سلێمانی دادەخەین و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەین". 

دەستەی خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە" وەك ئاشكرایە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە ئێمە وەك خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنمان كردووە بەمەبەستی داواكردنی مافە ڕەواكانمان بە شێوەیەكی ئاشتیانە وە ڕایدەگەیەنین هەركارێكی ناشارستانی كرابێت تەعبیر لە چینی خوێندكار ناكات و ئێمە دوورین لێی". 

ئەوەشخراوەتەڕوو، جێی باسە كە چەند لایەن هاتوونەتە سەرخەت بەمەستی چارەسەركردنی كێشەكانمان و چەندین بەڵێن بە خوێندكاران دراوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئێمە بەردەوام دەبین لە داواكردنی حەق و مافەكانمان بەشێوەیەكی ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی. 

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە" سبەینێ سەرجەم دەرگاكانی زانكۆی سلێمانی دادەخەین و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەین و لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی كۆتاییمان ڕادەگەیەنین". 


PM:10:31:06/12/2021