تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری بەسڕە روویدا
کوژراو و بریندار هەیە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری بەسڕە ڕوویدا، کە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، ئەمڕۆ تەقینەوەكی بەهێز لە رێگای ماتۆڕسكیلێكەوە لە نزیك نەخۆشخانەی گشتی شاری بەسرە روویدا و ماتۆڕسكیلەكە ماددەی تەقینەوەی پێبووە.

ئەوەشیان خستەڕوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان بەهۆی ڕووداوەکەوە لانی كەم (١٦) هاوڵاتی بوونە قوربانی و زیانی ماددیش بەر چەند ئۆتۆمبێلێك كەوتووە.


PM:01:02:07/12/2021