کاروانێکی تری کۆچبەران لە بێلاڕوسیاوە دەگەرێتەوە هەرێم

 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئاشکرای کرد، هێڵی فڕۆکەوانی عێراق هەشتەم کاروانی کۆچبەرانی سەرسنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دەگەڕێنێتەوە کە ژمارەیان ٤١٧ کۆچبەرە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، هێڵی فڕۆکەوانی عێراق هەشتەم کاروانی کۆچبەرانی سەرسنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دەگەڕێنێتەوە کە ژمارەیان ٤١٧ کۆچبەرە و ئەمەش دەبێتە هەشتەم گەشتی کۆچبەران لە فڕۆکەخانەی مینسکەوە بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر و بەغدا.

ژمارەی ئەو کۆچبەرە گیرخواردووانەی سەرسنوری بیلاڕوسیا پۆڵاندا کە تا ئێستا گەڕێندراونەتەوە ژمارەیان گەشتووەتە ٣١٣٩ کۆچبەری عێراقی.

ئەمە هەشتەمین کاروانی کۆچبەرانە کە لەسەر خواستی خۆیان دەگەرێنەوە وڵاتی خۆیان، بەهۆی ناخۆشی بارو دۆخو ژیانێکی ناهەموار لەسەر سنورەکانی نێوان بێلاڕوسیاو پۆڵەندا.

 

 

 

 



PM:06:33:07/12/2021