قاسم سلێمانی پشتیوانی بۆ مالیکی کۆ دەکاتەوە

‌قاسم سلێمانی
لە کۆبوونەوکەیدا لەگەڵ سەرکردەکانی هاوپەیمانی نیشتیمانی، قاسم سلێمانی داوای کردووە، کە گشت سەرکردەکانی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعە، دەبێ پابەندی بریاری مەرجەعی باڵا لە نەجەف بن.

قاسم سلێمانی  فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، داوای لەنوری مالیکی کردووە، داواکاری مەرجەعی ئاینی شیعە لە عێراق عەلی سیستانی بەهەند وەربگرێ سەبارەت بە داواکەی لەبارەی   کاندیدانی هەرسێ پۆستەکانی عێراق.

به‌ پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئانادۆڵ قاسم سلێمانی لەگەڵ هەریەکە لە نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەک و لەگەڵ سەرکردەی هاوپەیمانەکان، حوسێن شەهرستانی و هادی عامری و خوزیر خوزاعی لەلایەکی دیکە کۆبۆتەوە.

لە کۆبوونەوکەیدا لەگەڵ  سەرکردەکانی هاوپەیمانی نیشتیمانی، قاسم سلێمانی داوایکردووە، کە گشت سەرکردەکان لەنێوانیان دا نوری مالیکی، دەبێ پابەندی بریاری مەرجەعی باڵا بن، لەبارەی کاندیدی هاوپەیمانی نیشتیمانی  بۆ پۆستی  سەرۆکوەزیران.

به‌ پێی‌ زانیارییه‌كان، مالیکی بەرهەڵستی ئەو بریارەی کردووە و  خۆکاندیدکردنی بەمافی دەستووی ویاسایی خۆی زانیوە رەتکردۆتەوە کە دەست بەرداری ئەو مافەی بێ.    

له‌و باره‌شه‌وه‌، زانا رۆستایی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بەکۆمەڵی ئیسلامی به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی‌ راگه‌یاندووه‌: "بەردەوام فەرماندی سوپای قودسی سەر بە پاسەوانی شۆرشی ئیسلامی ئێران، قاسم سلێمانی لە عێراق هاتووچۆ دەکات، ماوەیەک بەر لە ئێستا خەریکی کۆکردنەوەی پشتگیریی بۆ نوری مالیکی بوو، بەو ئامانجەی پشتیوانی زیاتر بۆ پەیدا بکات تا رەزامەندی لایەنەکان بەدەست بێنی بۆ کاندیدکردنەوەی."

سەبارەت بەداواکەی سیستانی لەبارەی هەرسێ پۆستی سەرۆکایەتییەوە  رۆستایی وتی: "داواکەی مەرجەعی باڵای شیعە، وەک ئاگادارین زۆر روون نەبووە، مەرجەع بەئاشکرا داوای لەمالیکی نەکردووە  کە دەستبەرداری کاندیدبوونی خۆی بێ، لەکاتێکدا ئەگەر وەک دەگوترێ ئێران و مەرجەع لەگەڵ کشانەوەی مالیکی بن، بێگومان مالیکی ناتوانێ گوێڕایەل نەبێ."



PM:05:38:12/07/2014