"هیچ کەسێک لە ناو مزگەوتەکانی هەڵەبجە دەستگیر نەکراوە"

ئەوقافی هەڵەبجە لەبارەی هەواڵی دەستگیرکردنی چەند کەسێک لە مزگەوتەکانی پارێزگاکە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.  

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا، لەلایەن هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و پەیج و ئەکاونتی فەیسبوکەوە هەواڵی ناڕاست بڵاو کرایەوە گوایە لەو  چالاکییەدا لەناو مزگەوتەکان چەند کەسێک گیراون لێرەدا بەپێویستی دەزانین بۆهەموو لایەکی ڕونبکەینەوە کە ئەو هەواڵانە دورن لەڕاستییەوە و هیچ کەسێک لەهیچ مزگەوتێکی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرنەکراوەو ئەم هەواڵەش هەواڵێکی بێ بنەماو ناڕاستە.   

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" داواکارین لەو دەزگا و پەیجە ڕاگەیاندنانە کەلەم جۆرە هەواڵانە بڵاودەکەنەوە لەپێناو خوێنەرو گوێگرەکانیاندا دڵنیابنەوە لەڕاستی و دروستی هەواڵ پاشان بڵاویبکەنەوە". 


PM:06:42:09/12/2021