ئەمڕۆ لە شاری دهۆک دەست بەدابەشکردنی بەنزینی عێراقی دەکرێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شەممە به‌نزینی عیراقی (٦٩٠) دیناری له‌ چەند وێستگەیەکی شاری دهۆک دابه‌شبكرێت.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی شاری دهۆک لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای دهۆک ئه‌و وێستگانه‌ی به‌نزينى عێراقى به‌ نرخى (٦٩٠) دينار بۆ هه‌ر ليترێك دابه‌شده‌كرێت بریتین لە: 

- پاشا لە دهۆك

- كوردستان لە ئاكرێ

- نەورۆز ئێك لە زاخۆ

- شێلادزێ لە شێلادزێ

- سەن ئوێل لە دهۆك

- ئیرو ئوێل لە دهۆك

- ڕۆژ ئێك لە سێمێل


PM:01:31:11/12/2021