له یادی ١٠٠ ساڵه‌ی
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی
بڵاوكرده‌وه، دەڵێت "یاری کردن بە داهاتووی عێراق هێڵی سورە".
یادی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
عێراق ده‌كه‌وێته ١٢ی كانونی یه‌كه‌م و ئه‌مڕۆ شەممە ١١ی کانوونی یەکەم، كازمی له په‌یامه‌كه‌یدا كه به‌و بۆنه‌یه‌وه
بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه به‌ر له ١٠٠ ساڵ عێراق ده‌وڵه‌ت نه‌بووه،
ئه‌م خاكه ئێستا ئێمه‌ی له‌سه‌ر ده‌ژین.
ڕاشی گەیاند "یه‌كه‌م
ده‌وڵه‌ت بووه كه مرۆڤایه‌تی ناسویهتی، له‌م وڵاته‌دا یه‌كه‌م پۆلیس بۆ پاراستنی
خه‌ڵك و یه‌كه‌م سه‌ربازی یاسایی به‌رگرییان له سنوور كردوه و قوربانیان داوه و
یاریكردن به داهاتوی عێراقیشه‌وه هێڵی سوره".
مستەفا کازمی ڕاشیگەیاند "كه دوای چه‌ند رۆژێك سه‌رجه‌م هێزه
شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی له عێراق ده‌كشێنه‌وه، رۆڵی ئه‌وان ته‌نها له بواری
راوێژكاریدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی كه هێزه عێراقییه‌كان ده‌توانن
ئاسایش و سه‌قامیگیریی وڵات بپارێزن".