هەڵەبجە.. خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیپێکردەوە

کەمێک پێش ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان دەستپێکردەوە، بە مەبەستی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندن. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی شاری هەڵەبجە بەمەبەستی داواکردنی مافەکانیان و پێدانی دەرماڵەکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندیان کرد.

خوێندکاران داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و حکومەتی هەرێم دەکەن، کە دەرماڵەی زانکۆ و پەیمانگاکانیان بۆ خەرج بکات کە ماوەی چەندین ساڵە بە نایاسایی راگیراوە.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری خەرجكردنی بڕێك پارەی وەک هاوكاری بۆ خوێندکاران دەركرد، بەڵام لەلایەن قوتابیانەوە ئەو بڕیارە ڕەتكرایەوە و داوای خەرجكردنی تەواوی دەرماڵەكانیان دەكەن.


AM:10:18:12/12/2021