هونەرمەندێکی ناسراو پشتگیری خۆی بۆ کۆچبەرانی بیلاروسیا دووپات دەکاتەوە

هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، کامەران مستەفا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پارچەیەکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکەی ( دێینەوە) پەیامێکیش وەک پشتگیری بۆ کۆچبەرانی بیلاروسیا بڵاودەکاتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا کە  بۆ ماڵپەڕی ( سپی ) ناردووە، هونەرمەند کامەران مستەفا دەڵێت" لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، ڤیدیۆیەکی بەندە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان fb بڵاو کرایەوە، کە تێیدا بەرهەمی ساڵی دووهەزارەک ئەڵێمەوە، ڤیدیۆکە کاری کورتە چاوپێکەوتنێکی پێنج خولەکییە، کە تێیدا پەیامێکم ناردووە بۆ ئەو هەموو خەڵکە بەدبەختەی میللەتەکەم کە لەسەر سنورەکانی بیلاڕووس و پۆڵۆندا گیریان خوارد بوو، بۆ یەکەم جاریش بە تایبەت کۆپلەیەکم پێشکەش کردوە پێیان".

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت "  جێیی داخە ئەو برادەرانە هاتوون تەنها گۆرانیەکەیان داناوە. ئیتر بەدواییدا هەنێک لە هەوادارە بەڕێزەکانم گرتەکەیان،لایک باران کردووە ، دنیایەک کۆمێنتی جوانیان پێشکەش کردوە".

لە روونکردنەوەکەدا کامەران مستەفا دەشڵێت " توخوا یاران ئەمەیان وەک نازێ لێ وەرگرن، پێم خۆش بوو چەن کۆمێنتێ وەک ئەم  دێڕانەی خوارەوەی تیا بوایە:

1-ئەرێ کاکە ئەم ڤیدیۆیە چیە و ئەتەوێ چیمان پێبڵێییت؟
2- چەنێ ساڵە هیچ،بەرهەمێکی تازەت نیە،  خێرە،وا کۆنە خۆشەکانمان پێ ئەفرۆشیتەوە 
3-خۆت ئەڵێیی حەزم لە شاشە نیە و لەولاشەوە،بێ مناسەبە هاتوویتەوە،،سەیرە و شتی تر
٤-چەنێ گوناح دانیشتوویت ، ئەڵێیی لە حەوشەی خەڵوەتگەی پیری دایانناویت و ناخۆشیش ئەیڵێییتەوە
زۆری تر،، 
کامەران مستەفا لە کۆگتایشدا دەڵێت "لە کۆتاییدا، توخوا یاران گەر بە چەپکە گوڵەکانتان هۆشم ناهێننەوە بەر بێ هۆشم مەکە،لە گەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەمووتان".



PM:08:23:14/12/2021