سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لافاو لە چەند شوێنێكی شاری
هەولێر لافاو هەستاوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیانی گیانی هەیە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی کانوونی یەکەم ، بەپێی راگەیەنراوێكی پارێزگاری
هەولێر، ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند "لە بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر چوارەوە لە هەولێر لافاو دروستبووە و زیانی ماڵی و مرۆیی هەیە، دەشڵێت، لە شوێنەكانی لافاو هاتووچۆی تیمەكان
ئاسان نییە و داوای هاوكاری لە هاوڵاتیان كرد".
زانیارییە سەرەتاییەكان ئەوە دەخەنە ڕوو، کە لە
سنووری پارێزگای هەولێر تا ئێستا ٨ كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەك كارمەندی تیمە
فریاگوزارییەكان بریندارن و یەك ئۆتۆمبێلی تیمەكانیش ئاو بردوویەتی.