ئەمڕۆ هەینی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بەشێک لە
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان په‌یامێكیان بۆ به‌هاناوه‌چوونی زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی شەوی ڕابردووی پارێزگای هەولێر بڵاوكرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد" به داخێكی زۆره‌وه، به‌ھۆی بارانی به‌خوڕ و به‌ھێزی دوێنێ شه‌و و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، لافاو له چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كی شاری ھه‌ولێر دروست بوو، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك ھاوڵاتی مردن و زیانێكی زۆری ماددیشی لێ كه‌وتوه‌ته‌وە".
مه‌سرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانمان راسپاردووه، كه به‌په‌له به ھانای زیانلێكه‌وتوانه‌وه بچن و ھه‌رچی پێویست بێت، بۆ ھاوكاریكردنیان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان ئه‌نجامی بده‌ن.
لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند" ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌ندار و ده‌زگا حكومییه‌كان، خێرا و به پله‌ی یه‌كه‌م كار بۆ ڕزگاركردنی گیانی هاوڵاتیان بكه‌ن و هه‌رچی پێویسته بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له زوترین كاتدا به هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچن".
لە لایەکی تریشەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکەومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هەر لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر باسی لەوەکرد، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی هێزی سروشته‌وه رووبه‌ڕووی زیان بوونه‌ته‌وه.
هاوکات ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لێژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان ڕادەسپێرین کە بە زووترین کات بەدواداچوونی تەواو بۆ ئەم دۆخە نەخوازراوە و دووبارە و چەندبارەیە بکەن، کە بووەتە مایەی ھەڕەشەی گیانی و ماڵی بۆ سەر ژیانی ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر لەگەڵ ھەر بارانبارینێکدا، ھاوکات پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونێکی جددی بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە بکەن لە ڕەگ و ڕیشەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەوەی ئێستا لە ئارادایە سنوورێکی بۆ دابنرێت و ڕابگیرێت و لە خزمەتی گەشەکردنی شار و ژێرخانی کەرتە خزمەتگوزارییەکان ئاراستە بکرێت و کەسانێکی شارەزای دوور لە بەرژەوەندی و بە ویژدانەوە پیشەییانە پلانی گەشەکردنی بیناسازیی شار دابنێن، بەجۆرێك ئارامی و دڵنیایی بە هەموو چین و توێژەکان ببەخشێت نەك گەڕەکە هەژارنشینەکان دوودڵ بن لەوەی نزا بکەن تەنانەت خوای گەورە بە ڕەحمەتی باران بەسەریان بکاتەوە.
بەرەبەیانى ئەمرۆ بەهۆى ڕێژەیەکی زۆری بارانبارین لافاوێکى بەهێز چەند گەڕەکێکى شارى هەولێری گرتەوە، کە بەهۆیەوە (١١) هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و یه‌كێك له قوربانییه‌كان (دانه‌ر نه‌به‌ز)ی ته‌مه‌ن (١٠) مانگ بووە و تائێتستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، هەروەها یه‌كێكیشیان له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی هه‌وره برووسكه گیانی له‌ده‌ستدا، ئەوە جگە لە زیانە مادییەکان کە بەر شارەکە و هاوڵاتیانى سنوورەکە کەوتووە.