ئامۆزایه‌كی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژرا
ئامۆزایەکی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خەلیفەی داعش بە ناوی مزبان الاعره‌ج و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش لە نزیک مقدادیه كوژران.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا پۆلیسی دیاله جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 13-7-2013 دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌واڵگره‌كانه‌وه زانیاری ته‌واو هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (مزبان الاعره‌ج) كوڕی مامی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له گوندی نۆڤڵ خۆی حه‌شارداوه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش، روبه‌ڕوبوونه‌وه روویداوه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره چه‌كداره.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه دوای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی قورس توانراوه (مزبان الاعره‌ج) كوڕی مامی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بكوژرێن و ئه‌و گونده له چه‌كداره‌كانی داعش پاكبكرێته‌وه.
PM:04:03:13/07/2014