پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لێژنەیەکى لێکۆڵینەوە و دەرخستنى هۆکارەکانى دروستبوونى لافاو و چارەسەرى، یەکەم کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا".
پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارى دروست بوونى لافاو لە شارى هەولێر و دەستنیشانکردنى ڕێگا چارە بۆ بەرگرتن و دووبارە نەبوونەوەى لافاو لە شارى هەولێر ئەنجامدرا".
ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆک و ئەندامانى لێژنەى ناوبراو ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى پێڕاگەیاندن کە لە لە زووترین کاتدا لێکۆڵینەوە لە هۆکارى دروست بوون و دووبارە بوونەوەى لافاو لە شارى هەولێر بکەن، بۆ ئەوەى بزانرێت كهمتهرخهمی و کێشەكان له كوێ ههبووه و لە کوێش دەستکارى و ڕێگرى لە كهندەکان کراوە کە بۆتە هۆکارى دروستبوونى ئەو لافاوە، هەروەها تەئیکدى لەسەر ئەوە کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لە هیچ کەس و خاوەن پڕۆژهیەک بکرێت کە دهستدرێژی كردبێتە سهر رێڕهوی ئاو، یان بهشێوهیهك لە شێوەکان پرۆژهكانیان لەسەر ڕێڕەوى ئاو جێبهجێكردبێت و ئەمجۆرە ڕووداوە نەخوازراوانەى لێكەوتبێەوە، دەبێت لێژنەى ناوبراو هەموو ئەوانەی دهستنیشانکرا کاریان لەسەر بکات و بەپەلە ڕێگاچارەى یەکجارەکی بۆ بەرگرتن لە دووبارە نەبوونەوەى لافاو بدۆزێتەوە.