سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی
هەرێم ئاشکرایکرد، ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌كان كرابوون هەر ئەوەش وایكرد كه ئاو
بچێته ناو ماڵەکان و ئەو لافاوە دروستببێت.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی
وەبەرهێنانی هەرێم بۆ دەنگی ئەمریکای باسی لەوەکرد، كاتێک ته‌ماشای لافاوه‌كه‌ی
داره‌توومان كرد به چاو دیاره شوێنه‌كان پڕكراونه‌ته‌وه، هه‌ستی پێنه‌كراوه،
ئه‌گه‌رنا چه‌ند ساڵێكه رێڕه‌وی ئاوه‌كان گیراوه، زەویش هه‌بووه لە ٣٠ ساڵی رابردوو
حكومه‌ت خۆی دابه‌شی كردووه، ئەمەش وایكردووه كه رێڕه‌وی ئاو گیراوه.
محەمەد شوکری وتیشی "ده‌ستكاری
رێڕه‌وی ئاوه‌كان كراون و ئەمەش وایكرد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاو بچێته ناو ئه‌و پڕۆژانه‌وە."
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان
ئاشکرای کرد، "به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته كه بتوانێت پرۆژه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك هەڵبگرێت
كه‌رتی تایبه‌ت جێبه‌جێی بكات، ئێمه خۆمان له به‌رپرسیارێتی نادزینه‌وه، ئێمه
به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرین كه پرۆژه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌بچن له هه‌رێمی
كوردستان، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌ته‌كه گشتییه ته‌نها هی كه‌سێك یان ده‌سته‌یه‌ك نییه،
به‌ڵكو به‌رپرسیارێتی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته".
محەممەد شوکری باسی
ئەوەشیکرد، لە هەوڵدان بۆ دووبارە نەبوونەوەی کارەساتی لەم شێوەیە و دەڵێت
"هه‌موو تیمه‌كانی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند،
به‌ڵێنده‌ره‌كان هه‌موو تیمه‌كانیان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كانی ئاون، بۆئه‌وه‌ی
جارێكی تر ئه‌م كاره‌ساته دروست نه‌بێته‌وه، چونكه چاوه‌ڕوانده‌كرێت بارانێكی
به‌خور جارێكی تر بێته‌وه، ئاماده‌كاری ده‌كرێت، ده‌بینرێت هه‌موو لایه‌ك خه‌ریكی
ئه‌وه‌یه به مه‌كائینه‌كانی خۆیان خه‌ریكن ڕێڕه‌وه‌كانی ئاو ده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی
به‌سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕێت و جارێكی تر ئه‌و ئاوه نه‌یه‌ته‌وه ناو ماڵه‌كان و توشی
كاره‌سات نه‌بینه‌وه".
وتیشی "هیوادارین له داهاتوودا ئه‌وه ببینین هه‌ر كه‌موكورتیه‌ک
رووبدات به‌رپرسێک به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت و دوای لێبوردن بكات و ده‌ستله‌كاربكشێنێته‌وه،
ده‌بێت له‌وانه پرسیار بكرێت كه كه‌مته‌رخه‌میان كردووه، ئینشائه‌ڵا ئه‌م بابه‌تانه
ببینین له داهاتوودا له هه‌رێمی كوردستانیش رووبدات."
محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕاشیگەیاند
"له‌كابینه‌ی نۆیه‌م هیچ زه‌ویه‌ک دابه‌شنه‌كراوه كه خانوی له‌سه‌ر
دروستبكرێت، به‌ڵكو له‌كابینه‌کەدا پێشنیازی ئه‌وه كراوه ئه‌و زه‌ویانه‌ی زیده‌ڕه‌وی
له‌سه‌ر كراوه به یاسا رێك‌بخرێن."