بەلەمێکی کۆچبەران بە (٧٠) سەرنشینەوە کە زۆرینەیان کوردن ژێرئاو کەوت

شەوی رابردوو بەلەمێکی کۆچبەران بە (٧٠) سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی یۆنان ژێرئاو کەوت. 

رەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" ئەو بەلەمەی شەوی رابردوو ژێر ئاو کەوت (٧٠) کۆچبەری تێدابووە لەو ژمارەیەش (٦٠) کەس لە کۆچبەرەکانی ناو بەلەمەکە کورد بوون، بۆیە کاتێک قسەی لەگەڵ کردوون داوای هاوکاری و بەهاناوەچونیان کردووە و وتویانە خەریکە نقوم دەبین". 

ئەوەشی خستەڕوو، پۆلیسی یۆنان هاوکاری ئەو کۆچبەرانەی کردووە، بەڵام تائێستا پۆلیس هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە کە هەموو کۆچبەرەکان رزگار کراوون یان نا، بەڵام کەسوکاری یەکێک لە کۆچبەرەکان لە رێگەی ژمارەیەکی نەناسراوەوە پەیوەندی پێوەکردین و وتی، سەرجەم کۆچبەرەکان رزگارکراون.


AM:09:04:22/12/2021