ناوی ئەو کۆمپانیایانە ئاشکرا دەکرێت کە بوونە هۆی کارەساتی لافاوەکەی هەولێر

پەرلەمانتارێک ناوی ئەو کۆمپانیایانە ئاشکرا دەکات کە لەسەر رێڕەوی ئاوەڕۆی هەولێر پرۆژەیان هەیەو لە ئەنجامدا بوونە هۆی گۆڕینی رێوڕەوی ئاوەکەو گیان لە دەستدانی ١٢ هاوڵاتی.

عەلی حەمە ساڵح  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەنووسینێکدا بەناونیشانی " کورت و پوخت " لەسەر کارەساتی لافاوەکەی کوردستان، دەڵێت " لەسەر ڕێڕەوی ئاوەکە؛ پرۆژەی زەیتون و زەیتون پڵەس و ئاوێنەی شار دروستکرا.. ڕێڕەوی ئاوەکە ئاراستەی دارەتوو کرا.. ماڵەکان و خەڵک کرانە قوربانی پرۆژەکان!".

ئەو پەرلەمانتارە لەگەڵ نووسینەکەدا نەخشەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا گۆڕینی رێڕەوی ئاوەکە بەهێڵی شین کێشاوە.

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت " کەس یەخەی ئەوەی نەگرت ھۆکاری ئەم دۆخە بوو!  بەیاساش بێت دەبێت ئەوانەی ھۆکارن قەرەبوی خەڵک بکەن! ".
 



PM:07:17:22/12/2021