یەختێک بەدەیان کۆچبەری کوردەوە لە ئاوی یونان نوقم دەبێت

شەوی رابردوو ٢١ کانوونی یەکەم لە ئاوی یۆنان دوای ئەوەی یەختێکی کۆچبەران ئاوی تورکیا دەبڕن بەرەو یۆنان یەختەکەیان نوقمی ئاو دەبێت و بەدەیان کۆچبەر دەخنکێن و ژمارەیەکی کەمیان رزگار دەبن.

شەوی رابردوو لە کەنارەکانی یۆنان پۆلیسی ئەو ولآتە لەلایەن ژمارەیەک کۆچبەرەوە ئاگاداردەکرێنەوە کە لە دۆخێکی خرپدان و یەختەکەیان نوقم دەبێت، لەو ساتەوە پەیوەندی ئەو کۆچبەرانە دەپچڕێت و بۆ بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە پۆلیسی ئەو ولآتە ١٢ کۆچبەر رزگار دەکات کە کە ٧ کوردن کە دوانیان منداڵن.

تا ئێستا هیچ کۆچبەرێکی رزگاربوو، هەروەها پۆلیسی ئەو ولآتەش هیچ زانیارییەکیان لەسەر ژمارەی ئەو کۆچبەرانە رانەگەیاندووە.

چەند ناوەندێکی میدیای کوردی ژمارەی ئەو کۆچبەرانە بە ٧٠ کۆچبەر ناوزەد دەکات کە بەدەیان کورد لە نێوانیاندایە، بەلآم بە مەزندەی کەسانی شارەزا ژمارەیان بە لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ کۆچبەر دەخەمڵێنرێت کە ژمارەی بەرچاویان کوردو دانیشتووی هەرێم و سوریاو میسرین.

  



PM:11:51:22/12/2021