لە هەولێر ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیردەکرێن، دایک و خوشک و هاوسەری خۆیان کووشتووە

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت ژمارەیەک تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە دایک و خوشک و هاوسەری خۆیان کووشتووە، هەروەها دەشڵێن " تاوان لە هەولێر کەمبۆتەوە".

پۆلیسی هەولێر ڤیدیۆی ژمارەیەک تۆمەتباریان بڵاوکردۆتەوە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو تۆمەتبارانە، یەکێکیان دایکی ئازارداوە تا گیانی لە دەستداوە، یەکێکی دیکەیان خوشکەکەی ئازار داوە تا گیان لە دەستداوە، ئەوی دیشیان هاوسەرەکەی کووشتووە، لە کاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
 
پۆلیسی هەولێر لەگەڵ بڵاکردنەوەی ڤیدیۆی ئەم تۆمەتبارانەدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە بە هاوکاری ئاسایش ژمارەی تاوانیان لە پارێزگاری هەولێر بەرێژەی ٢٥% کەمکردۆتەوە.

AM:08:55:29/04/2024