یەختێکی دیکەی کۆچبەران بە دەیان کۆچبەری کوردەوە نوقم بوو

ئەمشەو بەلەمێکی تری کۆچبەران بە (١٠٥) سەرنشینەوە کە زۆرینەیان کورد بوون لە دورگەی یۆنان نوقم بوو. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران بە (١٠٥) کۆچبەرەوە نقومبوو، کە (١٣) کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و (١١) کەسیان کورد بوون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەو ژمارەیە (١٠٠) کەسیان کوردی باشوری کوردستان بوون و نزیکەی (٩٠) کەسیان رزگاریان بووە، بەڵام لەناو یەختەکەدا تەنها یەک خێزانی ئەفغانی تێدا بووە، کە لە تورکیاوە بۆ ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون.


PM:11:38:23/12/2021