وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی تشرینی دووه‌می ڕاگه‌یاند کە ٧ ملیار دۆلار بووە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە ٢٥ ی کانوونی یەکەم وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە" بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو لە مانگی تشرینی دووەمدا، ٩٨ ملیۆن و١٩٢ هه‌زار و ٣١٧ به‌رمیل بووە، هەناردەی ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٢٧٣ هەزار بەرمیل بووە".
لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی نەوتدا ئەوەش خراوەتەڕوو داهاتی مانگەدا ٧ ملیار و ٦١٠ ملیۆن و ٨٥٠ هه‌زار دۆلار بووە، نرخی هەر بەرمیلێک ٧٣ دۆلار و ٥٠ سەنت بووە.