دوا هەڵوێستی شیعە لەسەر هۆزە سونیەکانی دژی مالکی لەهەرێم

‌گەورەترین لیستی شیعە
لە دوا هەڵوێستی هاوپەیمانی شیعە لەسەر کورد پێیانوایە" هەندێک گرووپ ئازادی هەرێمیان ئیسغلال کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە بۆ کاولکردنی وڵات".( ئاماژەیەک بۆ سەرۆک هۆزە سونەکان کە لەهەولێرن).
لە نوێترین بەیاننامەیاندا هاوپەیمانی شیعە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ هەرێمدا چالاک بکەن بۆئەوەی چاورەسەری کێشە هەڵپسێردراوەکانی نێوانیان بکەن.
لە بەیانەکدا هاتووە" سەرنج دەدرێت کە رێگری لە ئۆپراسیۆنی جووڵەی سووپای عێراق دەگیرێت لەو ناوچە هابەشەکان( ئاماژەیە بۆ ناوچەکای ١٤٠)، ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ خراپبوونی زیاتری بارودۆخی ئەمنی عێراق" 
دەربارەی گرفتەکانی نێوان بەغداو هەرێـم و کێشە هەڵپسێردراوەکان، شیعە دەلێن" ئەو کێشانەی رووبەرووی وڵات بۆتەوە دەستور رێگا نیشاندەرە بۆ چارەسەرکردن، جا لەسەر ئاستی سامانە سروشتیەکان بێت، پەیوەندی نێوان هەرێـم و یەغدا، دۆسیەی کەرکوک، وروژاندنی سەربەخۆیی، یان دۆسیەی نەوت و هەناردەکردنی بۆ دەرەەوە ئەگەر لەرێگای حکومەتی ناوەندییەوە نەبێت، کە زەرەری گەورە بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت، ئەمانە هەموویان پێشنیارکراون بۆ چارەسەرکردن".



PM:12:15:14/07/2014