چەمچەماڵ.. تەرمی هاوڵاتیەک بە کوژراوی لە سەیارەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، "تەرمی کەسێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بە کوژراوی دۆزراوەتەوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی کانوونی یەکەم، حاکم سەروەر بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش ئاشکرایکرد، کاتژمێر شەشی بەیانی تەرمی هاوڵاتییەک بەکوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دۆزراوەتەوە، هەروەها وتیشی "ئۆتۆبێلەکە لە مەیدانی شۆڕش بووە و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".

 

 



PM:02:05:26/12/2021