چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە: یەکلاییکردنەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە دەبێت بەرێککەوتنی لایەنەکان بێت

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند" دەبێت یەکلاییکردنەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە بە کۆدەنگی و رێککەوتنی لایەنەکان بێت".

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە راگەیاندنێکی کۆتایی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا، بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی لە عێراق ٩ هەنگاو بەپێویست دەزانن لەوانەش جێکردنەوەی سەرجەم تانەکان کە بەگوێرەی یاسا و دەستور لەئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراون، هەروەها لەقۆناغی داهاتودا سەرنج بخرێتەسەر کارنامەی حکومەت نەک پێکهاتەکەی.

هەروەها لەو راگەیاندنەدا ئەو لایەنانە داوا دەکەن قۆناغی داهاتودا سەرنج بخرێتەسەر کارنامەی حکومەت نەک پێکهاتەکەی، بەجۆرێک بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، چارەسەری بێکاری، خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی رەوشی ئابوری وڵات کارنامەی سەرەکی حکومەت بێت.

باس لەوەش دەکەن کە پێویستە توانای هێزە سەربازییەکان لە سوپا، پۆلیس، دژەتیرۆر، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە بەرزبکرێتەوە، هەروەها حەشدی شەعبی بپارێزرێت و پەرە بە تواناکانی بدرێت.

چارەسەرێکی هاوسەنگ بۆ پەرلەمانی داهاتو بکرێت کە بەرئەنجامی هەڵبژاردنێک بوە و گرفتی تێدایە، بۆیە نابێت بەزۆرینە و تاک رەهەندی یاسا دەربکرێت یان هەڵبوەشێنرێتەوە.( چوارچێوەی هەماهەنگی داوای دەکات ).



PM:10:21:26/12/2021