سبەینێ دوو شەمە دابەشکردنی بەنزینە عێراقییەکە لەسلێمانی لە پێنج بەنزینخانە دەستپێدەکاتەوە.
لە راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی کە ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی دووشەمە ٢٧ ی کانوونی یەکەم لەناوشار بەنزینی عێراقی لەم وێستگانە دابەش دەکرێت( دۆڵەرووت، بەکرەجۆ، هەڵەبجە گروپ، هەڵەبجە، تانجەرۆ).
ئەو جۆرە بەنزینە هەر لیترێکی بە ٦٩٠ دینار دەدرێت بە شۆفێران و ماوەی هەفتەیەکە بەبێ هۆکارێکی دیار وەستاوە.