پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە نوسراوێکدا سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەیان ئاگاداردەکاتەوە لە ئەنجامدانی رووپێوی سەبارەت بە کاریگەری کێشی جانتای قوتابییان.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" سەرجەم خوێندنگە و قوتابخانەکان ئاگاداردەکەینەوە تیمی رووپێوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەمان سەردانتان دەکەن، بە مەبەستی رووپێوی سەبارەت بە (کاریگەری کێشی جانتا)ی قوتابی، هاوکار و کارئاسانیان بۆ بکەن".
دەقی نوسراوەکە: