كۆمەڵی دادگەری داوای كەمكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكات

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری دیدی فراکسیۆنەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت" كۆمەڵی دادگەری لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندایە لە وادەی خۆیدا و هەروەها ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان كەمبكرێتەوە". 

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند" دیدی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەوەیە، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بە هیچ بیانویەک دوا نەخرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، بە یاسا ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکرێت لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەها هەرێم بکرێتە فرە بازنە و هەر پاریزگایەک بازنەیەک بێت، جگە لەوەش ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان کەم بکرێتەوە وەک ئەوەی لە دەستوری عێراقدا بنەما دیاریکراوە هەر ١٠٠ هەزار دەنگێک یەک کورسی بێت". 

دەربارەی كورسی كۆتاكانیشه‌وه‌ ناوبراو باس لەوە دەکات، کورسی کۆتای ئاینی و نەتەوەیی بۆ خۆیان بێت و تۆنارێکی تایبەتیان هەبێت تەنها خۆیان دەنگ بە خۆیان بدەن و نوێنەری ڕاستەقینەی پێکهاتەکان بن و ئەم کۆمسیۆنەی ئێستا هەڵبژاردن بەڕێووە ببات و گۆڕانکاری تێدا نەکرێت.


PM:11:21:30/12/2021