بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان، پیشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ شەوی سەری ساڵ و یەکەم رۆژی ساڵی نوێ بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، بە گشتی ئەمڕۆ ئاسمانی سەرجەم شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت، جگە لە شاری دهۆك كە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی هەردوو پارێزگای دهۆك و هەڵەبجەش بەفر دەبارێت.