وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی‌ مانگی‌ رابردووی ئاشکرا کرد

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ بازارەكاتی جیهان لە مانگی رابردوو ئاشکراکرد و ڕایگەیاند" داهاتى نەوتى هەناردەکراو زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە". 

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لە مانگی کانوونی یەکەم بڕی ١٠١ ملیۆن و ٥٧٩ هەزارو ٩٢٧ بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان هەناردەكراوە، داهاتەکەشی حەوت ملیار و ٣٧ ملیۆن دۆلار بووە". 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: ئەو نەوتەی مانگی رابردوو هەناردەكراوە ٩٨ ملیۆن و ٥٧٠ هەزارو ٢٩٠ بەرمیلى لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بووە، تێکڕاى هەناردەى ڕۆژانەش سێ ملیۆن و ٢٧٧ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، هاوکات نرخى هەر بەرمیلێک نەوتیش بە ٧٢ دۆلار خەمڵێنراوە. 


PM:06:08:01/01/2022