ڕایکردنی مامەڵەی فەرمانگەیەکی دیکە بەهۆی وەرنەگرتنی ڤاکسین ڕاگیرا

فەرمانگەکانی دادنووسی کەلار و دادنووسی ئێواران ڕایانگەیاند " لە ئەمڕۆ دووشەممەوە مامەڵەی ئەو کەسانە رایی ناکەن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە".

فەرمانگەکانی دادنووسی کەلار و دادنووسی ئێواران ئاشکرایانکرد، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە، فەرمانگەی دادنووسی کەلار و دادنووسی کەلاری ئێواران و ئەو فەرمانگانەی سەر بە وەزارەتی دادن، مامەڵەکانی ئەو کەسانە رایی ناکەن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ڤاکسینی کۆرۆنا لە چەندین بنکەی دیاری کراودا هەیە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بە شیوەیەکی ئۆنلاین فۆرمی وەرگرتنی ڤاکسین پڕ بکەنەوە و دواتر لە بنکە تەندروستییەکاندا خۆیان بکوتن.

 



AM:09:48:03/01/2022