لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی شێخ حەسەن ئەلعەزاری کردووەو و لە دیدارێکدا باس لە دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق کراوە.
میدیاکانی پارتی بڵاویان کردەوە ئهمڕۆ سێشهممه ٤ ی کانوونی دووەم، لەدیدارێکی نێوان بارزانی و رەوتی سەدردا گفتوگۆ لەسەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق کراوە.
ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامیی ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی تەحەدیات و وەڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرایەوە، ئەویش لە چوارچێوەی راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و ڕەچاوکردنی داخوازیی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق.
لە دوێنێوە وەفدێکی تەیاری سەدری لە هەولێرەو لەگەڵ بەرپرسانی جیاجیای ئەو حیزبە بەردەوامە لە کۆبوونەوەو، بڕیارە لەگەڵ یەکێتیش کۆببنەوە.