رێوشوێنی ئەمنی و سەربازی توند دەگیرێتەبەر بۆ بەرگرتن لە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی هەولێر


سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگاداری هەرێم ئاشکرای دەکات کە چەند ڕێوشوێنێک ئەمنی و سەربازی گیراونەتە بەر بۆ بەرگرتن لە مووشەک بارانکردنی فڕۆکەخانەی هەولێر.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلای دەزگا ئەمنییەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان گەڵاڵە بووە، ئەگەری ئەوە هەیە میلیشیا چەکدارەکان لە دەڤەری موسڵ و کەرکوک، وەک جارانی پێشوو فڕۆکەخانەی هەولێر مووشەک باران بکەن.

بەپێی هەندێک زانیاری چەند مووشەکێک لە ناوچەکانی موسڵ کە لەسەر سنوری هەرێمن، ئۆتۆمبیلی مووشەک هاوێژ بینراون بەتایبەتی لە ناوچەکانی نەمرود لە پارێزگای موسڵ و ناوچەکانی تری سنوری هەرێم.

دەربارەی ئەو لایەنەی گومانی دەستپێکردنی ئەو هێرشانەی لێدەکرێت، بەپێی زانیارییەکانی سپی، میلیشیا چەکدارە شیعەکانی سەر بە ئێرانن.
٣ی کانوونی دووەم لە یادی کوژرانی سلێمانی و موهەندیس شیعەکانی عێراق و میلیشاکانیان لە بەغدا و ئەنبار چەندان جار مووشکە بارانی ئەو شوێنانەیان کردووەو هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکا تیدا جێگیرن.



PM:03:49:06/01/2022