بە کۆمەکی هاوڵاتییەک، هێزەکانی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ پێنج شەممە تەرمی ئەو شوانەی ناوی ئومێد شامل بوو کە شەوی ١٧ ی کانوونی یەکەم بە لافاوەکەی هەولێر خنکا دۆزرایەوە.
نووسینگەی پارێزگای هەولێر لە راگەیاندنێکدا بڵاویکردنەوە کە هێزه‌كانی (به‌رگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێره‌ڤانی) و ڕ‌ێكخراوه‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڕ‌ان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شه‌وی 17/12/2021، به‌رده‌وام بوون كه به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 10 كه‌سیان ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه و دوو هاووڵاتی بێسه‌روشوێن بوون به‌ناوه‌كانی( ئومێد شامل) و منداڵێك به‌ناوی (دانه‌ر نه‌به‌ز)، سوپاس بۆ خودا ئه‌مڕ‌ۆ پێنجشه‌ممه 2022.1.6 ته‌رمی هاوڵاتی (ئومێد شامل) دۆزرایه‌وه".
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو کە گه‌ڕ‌ان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دانه‌ر نه‌به‌زیش به‌رده‌وامه.
شەوی ١٧ ی کانوونی یەکەم لافاوێکی گەورە شاری هەولێری گرتەوەو لە ئەنجامدا ١٢ کەس بوونە قوربانی و تا ئێستا منداڵێک بەناوی دانەر نەبەز نە دۆزراوەتەوە.