لە زانکۆی دهۆک بەهۆی خواردنی خراپەوە لە دوو کاتدا ٨٠ خوێندکار ژەهراویبوون.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هه‌مزه ره‌زیكی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای دهۆك ئاشکرای کرد کە له دوێنێوه پێنج شەممە ٨٠ خوێندكاری زانكۆی دهۆك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردوه‌و، چارەسەر بۆ هەموویان کراوەو تەنها دوانیان لە نەخۆشخانە ماون".
هەروەها ئەو بەرپرسەی نەخۆشخانەی دهۆک ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئه‌و خوێندكارانه خوێندكاری كۆلێژی زانستن له زانكۆی دهۆك ژه‌هراوی بوون".
هه‌مزه ره‌زیكی دەشڵێت " به‌وته‌ی به‌شێك له‌خوێندكاره‌كان، خواردنیان له‌كافتریای زانكۆ خواردوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپارێزی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌وباره‌یه‌وه ده‌كات".