نوێنەری بارەگای
بارزانی بۆ پرسەکانی عێراق ڕایگەیاند، "بارزانی له به‌شێكی زۆری ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه بێهیوا
بووه، چونکە بەڵێنەکانیان نەبردووەتەسەر.
ئەمڕۆ شەممە ٨ی
کانوونی دووەمی ٢٠٢١، د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی
كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا کە هاوکات نوێنه‌رایه‌تیی باره‌گای بارزانی ده‌كات بۆ
پرسه‌كانی عێراق، له‌باره‌ی تێڕوانینی بارزانی بۆ داهاتووی عێراق بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی
حزبەکەی ڕاگەیاندووە، ''ئیستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و سه‌درییه‌كان
گرفتیان هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له یه‌كتری نزیك ببنه‌وه، هه‌ردووكیشیان سه‌ردانی
سه‌رۆك بارزانی‌یان كردووه، له نزیكه‌وه گوێیان له تێڕوانینی ئه‌و بووه، تێڕوانینی
سه‌رۆك بارزانی بۆ عێراق ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌تمان ده‌وێت و ده‌مانه‌وێت
هاوسه‌نگیی ته‌وافوق تێك نه‌چێت، شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه دروست بێت بۆ ئه‌وه‌ی
كوردستان هه‌ست بكات كه به‌شێكه له‌م وڵاته، ناكرێت لایه‌نێك به‌ته‌نیا بڕیار
له‌سه‌ر بەڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته بدات، پێویسته لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك سوننه و
كورد به‌شدار بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته تووشی هه‌ڵدێر نه‌بێت، ئه‌مه تێڕوانینی
سه‌رۆك بارزانییه."
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەدا وتیشی "ئه‌و بیرۆكه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی تووشی ئاسه‌تنگ
بووه‌ته‌وه، چونكه ئیستا هێزی نوێ له عێراق پەیدا بوون، لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان
ڕۆڵیان كه‌م بووه‌ته‌وه و قۆناغێكی نوێ له‌به‌رده‌م عێراقی نوێ دروست بووه.''