لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان رەوتی سەدر
و چوارچێوەی هەماهەنگیدا دروستبوو.
لە کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا گرژیو ئاڵۆزی دروست بوو، بەھۆی گرژییەکانەوە سەرۆکی
کاتی پەرلەمانی عێراق لەھۆش خۆی چوو و دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی دیکە هەڵگیرا، چەند پەرلەمانتارێک چوونە سەر سەکۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی کاتی
پەرلەمانی عێراق کە لە هۆش خۆی چوو بوو بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.