سبەی سێ شەممە مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەی سێ شەممە ١٠ کانوونی دووەم لە میانەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢١ مووچەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە " سپی " راگەیاند سبەی مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی پار دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ مووچە خۆرانی هەرێم مانگ لە دوای مانگ خراپتر و هێواشتر دەبێت، گەر ئەو ٢٠٠ ملیارە نەبێت کە مانگانە بەغدا دەینیرێت بۆ هەرێم، بەم شێوەیەی ئێستا حکومەتی هەرێم ناتوانێت مووچە بەبێ لێبڕین بدات.



PM:03:46:10/01/2022