وێنە .. خانمە هونەرمەندێکی دیار واز لە کاری هونەری دەهێنێت

خانمە ئەکتەری دیاری میسر و عەرەب، ئاسار حەکیم  بە فەرمی دەستبەرداری کاری هونەر بوو.

ئەو هونەرمەندە دوای ٣٥ ساڵ لە کاری نواندن وازهێنانی خۆی لە کاری هونەری لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایتەییەکانەوە بڵاوکردەوەو، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە چتر خەریکی کاری خوا پەرستی دەبێت.

ئەو هونەرمەندە لە ساڵی ٢٠١٠ بەشداریی هیچ کارێکی هونەریی نەکردووە، لەم دوواییانەشدا بە فەرمی وازهێنانی لە کاری هونەریی راگەیاند.
ئاسار حەکیم تەمەنی ٦٣ ساڵە و کۆلێژی ئادابی لە زانکۆی عەین شەمس لە میسر تەواو کردووە، لە ساڵانی حەفتاکانەوە لە بواری نواندندا دەستی بە کاری هونەریی کردووە، لە ساڵانی هەشتا و نەوەدەکاندا ناوبانگی باشی پەیداکردووە و کارە هونەرییەکانی بینەرێکی زۆریان هەبووە.



PM:06:45:10/01/2022