نەوال زوغبی بە ستایڵە جیاوازەکانی جوانی خۆی نمایش دەکات

نەوال زوغبی گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنان و عەرەب لە نوێترین دەرکەوتنی دەرکەوتنی بە ستایڵە جیاوازەکانی نمایشی جەستەی دەکات.
ئەو کە هەمیشە شۆخ و شەنگەو مۆدێرنە، لە نوێترین دەرکەوتنی بە ستایڵە جیاوازەکانی هەوادارانی بەسەر دەکاتەوە.

نەوال زوغبی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە لوبنان لە دایکبووە، گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و نازناوی ئەستێرەی ئاڵتوونی پێدراوە و بە پێشەنگی ئافرەتە گۆرانیبێژەکانی مێژووی مۆسیقایی ڕۆژئاوایی جیهانی عەرەبی دەژمێردرێت، کە ناوبانگی لە ئەمریکا و ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە. 

هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلی دیب کردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی بووە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨ لە هاوسەرەکەی جیا بووەوە، کە لە دوایی ١٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی ٣ منداڵیان هەیە.




AM:08:57:11/01/2022