داهاتی هەفتەی ڕابردووی پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ٢٠ ملیار دینار بووە

ماڵپەڕی شەفافییەت ڕایدەگەیەنێت" داهاتی یەک هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ٢٠ ملیار و ١١٩ ملیۆن و ٩٥٣ هەزار دینار بووە". 

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكردەوە" داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بریتییە لە ٢٠ ملیار و ١١٩ ملیۆن و ٩٥٣ هەزار و ٣٠٦ دینار كە بەشێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بڕە بەجۆرێكە كە ٧٣%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و ١٥% بەشێوەی چەكە و ١٢%شی داهاتەكە مقاسەیە. 


PM:02:01:26/04/2024